Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ ئەستێرەیەکی ئاتلێتکۆ مەدرید گەڕایەوە بۆ لەندەن

Yariga App

یاریگا –

کۆنۆر کالاگێر ئاتلێتیکۆ مەدرید یانەکەی جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

پێشهاتەکان بۆ گواستنەوەی کالاگێر زۆر خێرا و پڕ گۆڕانکاریی بوو، بەوپێیەی لە کاتژمێرەکانی رابردوودا یانەی ئاستۆن ڤیلا گەیشتبووە رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکە، تەنانەت رۆشنایی سەوزیشی لەلایەن خودی کالاگێر وەرگرتبوو. بەڵام وادیارە پەیوەندیەکەی تۆتنهام هەمووشتێکی گۆڕیوە.

ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە ئینگلیزیەکە کەمێک بەر لە ئێستا ئاتلێتیکۆی ئاگەدارکردووەتەوە کە دەیەوێ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات.

رۆمانۆ نووسیویەتی سپێرز لە بەرامبەر دەستکەوتنی تواناکانی کالاگێر، بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەدات. بەوەش توانیویەتی رکابەرێتیەکە لە هاوتا ئینگلزییەکەی بباتەوە.

پەیوەست بەوەی بۆچی ڤیێلا شکستی هێناوە لە گواستنەوەی کالاگێر، رۆمانۆ ئاشکرایکردووە سەرەڕای ئەوەی ئەو یانەیە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ رێککەوتنی زارەکییان هەبووە، بەڵام لەلایەن خودی یاریزانەکەوە کۆتا بەڵێیان بۆ نەکراوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی. لە بەرامبەردا گەڕانەوەی بۆ تۆتنهامی لەندەنی هەڵبژاردووە، کە خۆی پێشتر لە ریزەکانی چێڵسی هەمان شار بوو بەر لەوەی هاوینی 2024 بگوازرێتەوە بۆ میترۆپۆلیتانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button