فەرمی؛ ئەیسی میلان هێرشبەرێکی گواستەوە

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی نیکڵاس فولکروگ، هێشبەری ئەڵمانی پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.
ئەیسی میلان بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ نیکڵاس فولکروگ، هێرشبەری وێستهام یونایتد واژۆکردووە ئێستا و فولکروگ میلانییە.
گرێبەستەکەی فولکروگ لەگەڵ ئەیسی میلان بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت، میلان تەواوی مووچەی یاریزانەکە دەدات و دەتوانێت لەکۆتایی وەرز گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
Offiziell Rossonero ✍️🇩🇪
#WelcomeFüllkrug pic.twitter.com/dZgtfVBnbE— AC Milan (@acmilan) January 2, 2026
فولکروگ یاریی بۆ یانەکانی ڤێردێر برێمن، گرویتەر فورت، نورنبێرف، هانۆڤەر و بۆڕووسیا دۆرتموند و وێستهام یونایتد کردووە.
هاوینی 2024 بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتموندەوە پەیوەندی بە هامەرز کردووە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 8 ملیۆن یۆرۆیە.
بە درێسی وێستهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 29 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.
دوایین پەرەسەندن؛ وردەکاری گرێبەستەکەی فولکروگ لەگەڵ میلان ئاشکرا دەکرێت



