هەڵبژاردەی سوودان تۆمارێکی بێ پێشینەی لە مێژووی کیشوەری ئەفریقا تۆمارکرد

یاریگا –
هەڵبژاردەی سوودان پەرجوو ئاسا سەرکەوت بۆ قۆناخی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، بەڵام بە تۆمارێکی بێ پێشینەوە.
سەرجەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان کۆتایی هات و سوودانیش وەک یەکێک لە دوو باشترین سێیەمی کۆمەڵەکان، هاوشانی جەزائیری پێشەنگ و بۆرکینافۆسۆ سەرکەوت بۆ قۆناخی 16 پاڵەوانێتیەکە کە تەنها 3 خاڵی کۆکردەوە لە کۆی 3 یاریی.
لەوەش سەیرتر، ئەو هەڵبژاردەیە تەنها یەک گۆڵ لە تۆمارەکەیاندا هەیە لەو سێ یارییەدا. لە بەرامبەردا 5 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە. تاکە گۆڵەکەشیان یاریزانێکی گینیای کەمەرەیی بەهەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد. بەوەش سوودان بووە یەکەمین هەڵژاردە بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەبێ ئەوەی هیچ یاریزانێکیان گۆڵ تۆمار بکات، سەربکەوێت بۆ قۆناخی 16.
Le Soudan devient la première équipe qualifiée pour les 8es de finale de la CAN sans que ses joueurs n’aient marqué de but
➡️ https://t.co/dkbjHI2EjZ pic.twitter.com/zDBmcEXQWj— L’Équipe (@lequipe) December 31, 2025
لەو قۆناخەدا سوودان رووبەڕووی سەنیگال دەبێتەوە کە ئەمەیان بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی خۆی سەرکەوتووە و یەکێکیشە لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی جامەکە.



