Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ گفتوگۆ بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی راهێنەرێکی پرێمەرلیگ دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

کارگیڕی چێڵسی داهاتووی ئێنزۆ مارێسکا تاوتوێ دەکەن. ئەوەش دوای یەکسانبوونەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر بۆرنمۆس لە درێژەی زنجیرەی ئەنجامەکانیان.

بلووز لەدوای بردنەوەکەیان لە بارسێلۆنا لە 25ی مانگی رابردوو، تا ئێستا 9 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا ئەنجامداوە تەنها 2 بردنەوەیان تۆمارکردووە. لە بەرامبەردا 3 جار شکست و 5 جاریش کەوتوونەتە داوی یەکسانبوونەوە. ئەوەش گومانی لەسەر داهاتووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دروستکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی مارێسکا بووەتە جێی باسی کارگێڕی چێڵسی.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی زانیوە کە بارودۆخەکە بۆ راهێنەرە هاونیشتیمانییەکەی سەخت بووە و گومانەکان تادێت بەهێزتر دەبن.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانی رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە یانەکە و راهێنەرەکەش ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان و بارودۆخی گشتیی یانەکە دەکەن.

یانە لەندەنیەکە دوای 19 هەفتە لە یارییەکانی پرێمەرلیگ 30 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی پێنجەمە. لە چامپیۆنزلیگیش لە پلەی 13 دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button