
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا کە لە کۆتایی ئەم وەرزدا گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت، دەیەوێت سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ راهێنەرەکەی گفتوگۆ بکات.
داهاتووی لیڤاندۆڤسکی تاوەکوو ئێستا نادیارە، سەرەڕای هەبووی ئۆفەری بەرچاو لە یانەکانی سعودیە و ئیتاڵیا و ئەمریکا،بەڵام هێرشبەرە پۆڵەندییەکە پێویستی بەکاتە.
ئەو دەنگۆیانەی کە بە ناوی هێرشبەرە 37 ساڵانەکەوە دەبەسترێنەوە بەردەوام باسی رۆیشتنی لە هاوین دەکەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچکەس لە یانەکە و خودی یاریزانەکەش رۆیشتنی لەکۆتایی وەرزدا پشتڕاست نەکردووەتەوە و لیڤاندۆڤسکی لەدوایین چاوپێکەوتنیدا لە پۆدکاستێک ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری کۆتایی پەیوەندی بە بابەتی داراییەوە نییە چونکە بارسێلۆژا لەوبارەیەوە ناتوانێت رکابەری یانەکانی دیکە بکات.
لیڤا لە لێدوانێکیدا بۆ بۆگدان ریمانۆڤسکی ڕۆژنامەنووس، سەبارەت بە پلانەکانی بۆ وەرزی داهاتوو، گوتی:
کاتم هەیە بۆ بڕیاردان، ئێستا نازانم دەمەوێت لە کوێ یاری بکەم و چ ڕێگایەک دەگرمە بەر، بەڵام هەست بە فشار ناکەم، زۆر شت پەیوەستە بە پلانی یانەکە و خواستی خۆمەوە، پرسی کەمکردنەوەی مووچەی 50% لە دەرەوەی پرسیارە، من قسەم لەگەڵ ڕاهێنەرەکەمان نەکردووە سەبارەت بە ئۆفەرەکان و پێویستە لەگەڵ ئەو دابنیشم.
لیڤاندۆڤسکی بڕیاری کۆتایی بۆ راهێنەرەکەی بەجێهێشتووە، بە شێوەیەکی کاریگەر چارەنووسی خۆی خستۆتە دەستی فلیک، کە پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەی لەگەڵدا هەیە و بڕیارە دوای پشووەکانی سەری ساڵ کۆ ببنەوە.



