Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا پێشنیازه‌كانی سەر مێزی گفتوگۆی فیدراسیۆن و یانەکان ئاشکرا دەکات

كه‌مێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

لە بەغداد دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و نوێنەری یانەکان كه‌مێكی دیكه‌ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ دیاریکردنی چارەنوسی خولی ئەستێرەکان ده‌كه‌ن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەمڕۆ پێنج سیناریۆی سەرەکی لەسەر مێز تاوتوێ دەکرێن، هه‌ریه‌ك له‌و پێشنیازانه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

كاتژمێڕ 12:00 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان ئه‌و یانانه‌ی پێشنیازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی كێبركێكان له‌ خوله‌كه‌ كرا، كاتژمێر 03:00 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كرێت و باسی ئه‌م پێشنیازانه‌ ده‌كرێت.

1. پێشنیاری هه‌شت پیشەگەر”؛ داواکاریی یانە گەورەکان

یەکێک لە گەرمترین بابەتەکان زیادکردنی ژمارەی یاریزانانی پیشەگەرە بۆ  هه‌شت یاریزان.

 ئەم داواکارییە لەلایەن یانەکانی (شورتە، قوە جەوییە، دهۆک، زاخۆ) زۆرترین پشتگیری ده‌كرێت  ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی یاریزانە ناوخۆییەکانیان دەچنە هەڵبژاردە و بۆشایی دروست دەبێت.

2. مێرکاتۆی خێرا؛ تەنیا 10 رۆژ

بۆ ئەوەی کات بەفیڕۆ نەچێت، پێشنیار کراوە بازاڕی گواستنەوەی زستانە زۆر کورت بکرێتەوە:

  • وادە: دەستپێکردن: 5ـی کانوونی دووەم  ده‌ستپێ بكات و له  15ـی کانوونی دووەم كۆتایی بێت.

  • ئامانج: رێگریکردن لە وەستانی خولەکە بۆ ماوەیەکی درێژ، به‌زووی خوله‌كه‌ كۆتایی بێت.

3. شێوازی خولەکە؛  دوو کۆمەڵە و یەک قۆناخ

لەم بەشەدا دوو پێشنیاری جیاواز هەن کە مشتومڕی زۆریان لەسەرە:

  • پێشنیاری یەکەم (بەهێزترین): دابەشکردنی یانەکان بۆ دوو کۆمەڵە، یه‌كه‌م تاوه‌كو ده‌یه‌م ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ بكه‌ن و له‌ 11 تاوه‌كو 20 ركابه‌ری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ بكه‌ن.

  • پێشنیاری دووەم (جێگرەوە):مەترسیی دابەزین نه‌مێنێت، ئەنجامدانی خولەکە بە شێوازی “یەک قۆناخ واتە هەر یانەیەک ته‌نیا ١٩ یاری بكات بەبێ یاری گەڕانەوە، دواتر خاڵەکان کۆدەکرێنەوە، هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌زێت و بۆ وه‌رزی نوێ دوو  یانه‌ی نایاب بۆ خوله‌كه‌ سه‌ربكه‌ون بۆ وه‌رزی داهاتوو چوار یانه‌ بۆ خولی نایاب دابه‌زێت، ئەم پێشنیارە لەلایەن چەند یانەیەکەوە وەک دادپەروەرانەتر سەیر دەکرێت.

4.  یارییه‌كان بكرێته‌ سێ رۆژ جارێك

یه‌كێك له‌ پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌یه‌ یارییه‌كان بكرێته‌ سێ رۆژ جارێك خوله‌كه‌ وه‌ك خۆی به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ تاراده‌یه‌ك قوڕسه‌ چونكه‌ فشارێكی زۆر له‌سه‌ر یاریزانه‌كان دروست ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ دووچاری شه‌كه‌تی و پێكانی زۆرببن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كانیش دروست بكات به‌ تایبه‌ت ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن.

5. هەڵوەشاندنەوەی جامی عێراق و سوپەر

بۆ کەمکردنەوەی فشار، پێدەچێت بڕیاری کۆتایی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی جامی عێراق بدرێت، هەروەها باس لەوە دەکرێت یاری جامی سوپەر کە هێشتا نەکراوە هه‌ر نه‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button