دوایین پەرەسەندن؛ دوو ئۆفەری گرنگ لەسەر مێزەکەی گۆڵکارەکەی بارسێلۆنایە
داهاتووی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلاییدەبێتەوە

یاریگا –
سعوودیەکان بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا ململانێی یانەکانی ئەمریکا دەکەن.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سعوودیە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستپێکردووە و ئامادەن گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵدا واژۆ بکەن.
گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا پاش شەش مانگی دیکە بەسەردەچێت، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو یانە کاتالوونیەکە جێدەهێڵێت.

دوو هەفتە لەمەوبەر پێنی زەهاڤی، بریکاری کارەکانی گۆڵکارە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانەی شیکاگۆ فایەر کۆبووەتەوە، ئەوەش بەڵگەی روونە لەسەر ئەوەی یاریزانەکە لە بارسا نامێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ئۆفەری یانە سعوودیەکان زۆر لە ئۆفەری یانە ئەمریکییەکان گەورەترە، بۆیە ئێستا یاریزانەکە بەجدی بیر لە پەیوەندیکردن بە خولی رۆشن دەکاتەوە.
بارسێلۆنا بڕیاری کۆتاییداوە، دەستبەرداری لیڤا دەبێت و گرێبەستی فێران تۆرێس نوێدەکاتەوە و وەرزی داهاتوو پشت بە هێرشبەرە ئیسپانییەکە دەبەستێت.



