Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نسایاریگا

دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟ مۆناکۆ چارەنووسی فاتی یەکلایی دەکاتەوە

دەستبەرداری هێرشبەرەکەمان نابین...

Yariga App

یاریگا –

یانەی مۆناکۆ چارەنووسی ئانسو فاتی یەکلایی دەکاتەوە و لە گواستنەوەی زستانە دەستبەرداری نابێت.

ئانسۆ فاتی هێرشبەری ئیسپانی_گینیایی دوای ئەوەی ئاستێکی نائۆمێدکەری لەگەڵ بارسیلۆنا پێشکەش کرد، هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن (لەگەڵ بژاردەی کڕینی بە 11 ملیۆن یۆرۆ) پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد.

فاتی لەگەڵ مۆناکۆ سەرەتایەکی نایابی هەبوو، لە پێنج یاری یەکەمیدا شەش گۆڵی تۆمارکرد، ئەمەش دەریخست کە گەیشتووەتەوە بەرزترین ئاستی خۆی و وەک یاریزانێکی یەکلاکەرەوە لە ناو بۆکسدا دەرکەوت.

هەرچەندە سەرەتایەکی باشی هەبوو بەڵام لە 5ی ئۆکتۆبەر/ تەشرینی یەکەم هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە و بەهۆی پێکانەوە لە چوار یاریی کۆتایی مۆناکۆدا بەشداری نەکردووە. لەگەڵ هاتنی پۆکۆنیۆلی وەک راهێنەری نوێ و گۆڕانی سیستمی تاکتیکی، فاتی خولەکی کەمتری پێبەخشراوە.

بەم دواییە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە زووتر لەو وادەی چاوەڕوان دەکرا دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و مۆناکۆ بەنیازە گرێبەستەکەی بە خواستن هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام ئەم دەنگۆیانە بە تەواوی رەتکرانەوە. مۆناکۆ رایگەیاند کە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە هێرشبەرەکە هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی مینامینۆ تووشی پێکان بووە و فاتیئ دەبێت بۆشاییەکەی پڕبکاتەوە.

موندۆدیپۆرتیڤۆ پشتڕاستی کردەوە کە مۆناکۆ هیچ نیازێکی نییە گرێبەستی فاتی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەم هەواڵە بە تەواوی بە درۆخستەوە.

سەرەڕای دوایین پێکان، یانەکە بە هەبوونی فاتی دڵخۆشە و یانەکەش هیوادارە بگەڕێتەوە سەر فۆڕمی سەرەتایی خۆی. فاتی وەک بژاردەیەکی سەرەکی بۆ مۆناکۆ دەمێنێتەوە و هیچ پلانێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە خواستنەکەی لە گواستنەوەی زستانەدا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button