
یاریگا –
تۆماس مۆلەر، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یاریزانی ئێستای یانەی ڤانکۆڤەر وایتکاپسی کەنەدی، باسی فشارهكانی سهر ڤیرتز له لیڤهرپوول دهكات.
کاتێک فلۆریان ڤیرتز لە حوزەیرانی رابردوودا بە گرێبەستێکی خەیاڵی کە بەهاكهی 116 ملیۆن پاوەند 133 ملیۆن یۆرۆ بوو لە بایەر لیڤەرکوزنەوە رووی لە لیڤەرپوڵ کرد، چاوەڕوانییەکان زۆر بەرز بوون. لیڤەرپوڵ توانی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵانە لە چنگی بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی دەربهێنێت.
بەڵام سەرەتای کاروانی وەرزشی ڤێرتس لە مێرسیساید نائومێدکەر بوو، ئەو یاریزانە لە 22 یاری یەک لە دوای یەکدا لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا نەیتوانی هیچ گۆڵێک بۆ تیپەکەی ئارنه سڵۆت بکات. تەنیا شەممەی رابردوو ڤێرتز توانی یەکەم ئەسیستی خۆی بەرامبەر تۆتنهام بکات، کاتێک تۆپەکەی بۆ ئەلیکساندەر ئیزاک نارد، بەڵام ئەم خۆشییە زۆری نەخایاند چونکە ئیزاک تووشی پێكێكانێكی قورس بوو قاچی شكا و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.
مۆلەر: بایرن میونشن “ناوچەی سووتانە“
تۆماس مۆلەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (SZ)ی ئەڵمانی، باسی لەوە کرد کە بۆچی زووتر بایرن میونشنی جێنەهێشتووە، ئەو گوتی،
“پەشیمان نیم لە هیچ چرکەیەکی کاتەکانم لە بایرن. هیچ شوێنێکی تر نییە هێندەی میونشن بایەخت پێ بدات، چ لە کاتە باشەکان و چ لە کاتە خراپەکاندا.”
سەبارەت بە ڤێرتز، مۆلەر گوتی،
“ڤلۆریان هەنگاوێکی نێودەوڵەتی نا بە رۆشتنی بۆ لیڤەرپوڵ، لە بایرن، بە دڵنیاییەوە بۆی ئاسانتر دەبوو کە لەگەڵ یارییەکەدا رابێت، چونکە لە هەمان خول دەمایەوە.”
جیاوازی میدیای ئینگلیزی و ئهڵمانیا
کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی ئاستی ئێستای ڤێرتز، مولەر بە راشکاوی گوتی،
“راستە ئەو ئێستا دەیناڵێنێت، بەڵام ئەمە قەت بەراورد ناکرێت بەو فشارە میدیاییەی کە لە بایرن میونشن دەکەوێتە سەرت کاتێک کارەکان بە باشی ناڕۆن، لە بایرن تۆ هەموو رۆژێک لەژێر تیشکی میدیاکانیت، بەڵام لە ئینگلتەرا وەک یاریزانێکی پیشهگهر هێندە باس و خواستت لەسەر نییە ئەگەر ئاستت دابەزێت!”
مۆلەر دوای 17 ساڵ و بەدەستهێنانی 33 نازناو لەگەڵ بایرن میونشن، هاوینی رابردوو ڕووی لە خولی ئەمریکی کرد، ئەو وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی ئەڵمانیا و پاڵەوانی مۆندیالی 2014 دەناسرێت.



