Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گەندەڵە؛ ریال مەدرید رێگەیەکی دیکە لەدژی نێگرێیرا و بارسێلۆنا دەگرێتەبەر

داواکاری بەپەلەی ئاراستەی دادوەر کردووە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید داواکارییەکەی بەپەلە ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا دەکات و داوای بەدواداچوونی زیاتر بۆ کەیسی خۆسێ ماریا نێگرێیرا دەکات.

ریال مەدرید داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا کردووە پشکنین بۆ سەرجەم پسوولە و بەڵگەنامە داراییەکانی بارسێلۆنا بکەن و سوور لەسەر ئەوەی بارسێلۆنا بەرتیلی بە نێگرێیرا داوە.

ئیسترادا فێرناندێز، ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانیا کە لە دۆسیەکە نوێنەرایەتی داواکاری گشتی دەکات لە پلاتفۆڕمی ئێکس پشتڕاستیکردووەتەوە ریال مەدرید داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە سەرجەم ئەو بەڵگەنامە داراییانەی بارسێلۆنا بپشکنن کە پەیوەندیان بە پێدانی پارە بە نێگرێیرا هەیە.

ریال مەدرید بەدوای بەڵگە دەگەڕێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت رکابەرە دێرینەکەی گەندەڵە و بەرتیلی بە جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، خۆسێ ماریا ئینریکێز نێگرێیرا داوە.

ریال مەدرید داوایکردووە پشکنین بۆ بوودجە و راپۆرتی وردبینی ناوخۆیی و سەرەکی و حیساباتی ساڵانە و راپۆرتی کۆبوونەوەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی باجی بارسێلۆنا لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 بکرێت و تیشک دەخاتە سەر ئەو پارەیەی کە بە کۆمپانیاکانی پەیوەست بە نێگرێیرا دراون.

ئێستا پێویستە دادوەر بڕیار بدات کە داواکارییەکەی ریال مەدرید قبووڵ دەکات یاخود نا، ئەگەر قبووڵی بکات لێکۆڵینەوەی ورد لە سەرجەم بەڵگە داراییەکانی یانە کاتالوونیەکە لە 2010 بۆ 2018 دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button