
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی هەولێر ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەڤدەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئاستۆن ڤیلای ئونای ئێمری بە ئاستێكی نایابدا تێدەپەڕن و بە جۆرێک لە كۆی 16 یاریی دە یارییان بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بوون و سێ یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە كۆی شازدە یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە حەفت یاریی براوە بووە پێمج یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاستۆن ڤیلا بە بێ جەیدن سانچۆ، پاو تۆرێس، گویساند، باركلی، مینگز و ئیلیەت رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە
مانچێستەر یونایتد بە بێ كاسێمیرۆ، ئێمبوێمۆ، ئاماد، دی لیخت، مەزراوی و ماگوایەر رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كاش، كۆنسا، لیندیلۆف، ماتسن
كامارا، ئۆنانا
رۆجەرس، رۆجەرز، مەكگین
واتكینس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
یۆرۆ، هێڤن، شۆو
دۆرگو، ئوگارتی، برۆنۆ فێرناندیس ، دالۆت
كونیا، ماونت
شێشكۆ



