شەڕێکی 200 ملیۆن پاوەندی؛ ئەنتۆنی جۆشوا بە لێدانێکی کوشندە لە جەیک پۆڵ دەباتەوە
دەرگا گەورەکان بەڕووی جۆشوا دەکرێنەوە

یاریگا –
لە شەڕێکی سەرنجڕاکێشدا کە داهاتەکەی زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەند بوو، ئەنتۆنی جۆشوا بە لێدانێکی کوشندە لە جەیک پۆڵی بردەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ئەنتوانی جۆشوا، پاڵەوانی پێشووی کێشی قورس و جەیک پۆڵ ئەستێرەی پێشووی یوتوب، لە مەیامی رووبەڕووبوونەوە، دوای شەڕێکی سەرنجڕاکێش جۆشوا توانی شکست بە جەیک بهێنێت.
جۆشوا بە هێواشی دەستی بە شەڕەکە کرد، لە خولەکانی سەرەتادا هیچ گورزێکی کاریگەری نەوەشاند، ئەمەش وایکرد رووبەڕووبوونەوەکە لاواز دەربکەوێت.
جەیک پاوڵ چەند جارێک بەدوای یەک دەکەوتە سەر زەوی، ئەمەش وایکرد رووبەڕووبوونەوەکە قسەی زیاتر هەڵبگرێت و جەیک وەک نێچیرێکی لاواز دەهاتە پێشچاو.
Anthony Joshua finally lands the knockout blow in round 6! #JakeJoshua pic.twitter.com/fLBZKhZW4Y
— Netflix UK & Ireland (@NetflixUK) December 20, 2025
جۆشوا لە قۆناخی پێنجەم شەڕەکەی یەکلاییکردەوە دوای ئەوەی دووجار ڕکابەرەکەی دا بە زەویدا، لە قۆناخی شەشەمیش بە لێدانێکی کوشندە کۆتایی بە رکابەرە ئەمریکییەکەی هێنا و جەیک نەیتوانی بەردەوامبێت و ناوبژیوان بەناچاری کۆتایی بە شەڕەکە هێنا.
ئەنتۆنی 36 ساڵان بەم بردنەوەیە دووەم شکستی تووشی جەیک پۆڵ کرد، کە جەیک شەش یاریی رابردووی بردبووەوە و لەناویاندا شکستی بە خولیۆ سیزار چاوێز جونیۆر و مایک تایسن هێنابوو.
ANTHONY JOSHUA SHOWS HIS RESPECT TO JAKE PAUL AND IMMEDIATELY CALLS OUT TYSON FURY.
LIVE NOW ONLY ON NETFLIX! #JakeJoshua pic.twitter.com/AtdAmxAio2
— Netflix Sports (@netflixsports) December 20, 2025
ئەم سەرکەوتنە هەندێک جۆشوای زیندوو کردەوە، پاش ئەوەی لە ئەیلوولی 2024 بەرامبەر دانیال دوبۆیس لە قۆناخی پێنجەم تووشی شکستێکی شۆکهێنەر بوو.
جۆشوا هیوای وایە ئەم سەرکەوتنە رێگا بۆ رووبەڕوبوونەوەی گەورەتر خۆشبکات و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ململانێ گەورەکان و ئەنتۆنی چاوی لەوەیە رووبەڕووی ئەستێرەی بەریتانی تایسۆن فیوری ببێتەوە.
دوای ئەم سەرکەوتنە بازاڕی جۆشوا گەرم دەبێت و رووبەڕووبوونەوەی ئاگرین چاوەڕوانی دەکات.
