
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی عەرەب، هەڵبژاردەی ئوردن رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 17:30 بە كاتی هەولێر هەڵبژاردەی ئوردن رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی عەرەب.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی عەرەبدا لە یەكەم یاریی بەرامبەر بەحرەین بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە، لە یاریی دووەمدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سودانی بردەوە و لە سێیەم یاریی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر جەزائیر شكستیهێنا.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی عەرەب.
لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ئوردن هەر سێ یارییەكەی قۆناخی كۆمەڵەكانی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ و بە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەم خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی عەرەب.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
هەڵبژاردەی ئوردن بە بێ ئیبراهیم سەبرە رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە.
عێراق بە بێ حوسێن عەلی رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە و بەشداریكردنی ئەیمەن حوسێنیش گومانی لەسەرە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوردن
یەزید عەبدوڵا
عەبدوڵا نەسیب، سەعید رۆسان، محەمەد ئەبو زەهەب
ئەدهەم قوڕەیشی، نەزار روشدان، ئەمیر جامووس، محەمەد تەها
عەلی عەلوان، یەزەن نەعیمات، ئەحمەد عەرسان
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق
ئەحمەد باسل
مەیسەم جەبار، ئاكام هاشم، مەناف یونس، مستەفا سەعدوون
حەسەن عەبدولكەریم، سەجاد جاسم، عەلی جاسم، زەید ئیسماعیل
ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی



