Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

“لە ژووری جلگۆڕین پێمدەڵێن ماڵدینی”

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی بارسێلۆنا ئەو نازناوەی ئاشکراکرد کە هاوتیمەکانی لە ژووری جلگۆڕین وا ناوی دەبەن.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا جێرارد مارتن باسی لەوەکرد هاوتیمەکانی لە ژووری جلگۆڕین لە ئاست و شێوازی یاریکردندا دەیچوێنن بە پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی بەرگریکاری ئیتاڵیا و ئەیسی میلان. هەربۆیە لە برت جێرارد مارتن، بە “جێرارد ماڵدینی” ناوی دەبەن.

جێرارد کە لە پێگەی بەرگریکاری چەپ یاریی دەکات، تازە تەمەنی 23 ساڵە، یەکێکە لە یاریزانە لاوەکانی بەردەستی هانزی فلیک و وەک بەردێکی بناخە بۆ پرۆژەیەکی دوورمەودا تەماشادەکرێت هاوشانی زۆرێکیتر لە هاوتیمە لاوەکانی.

ئەمڕۆ  راهێنەرە ئەڵمانیەکەی لەپێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفورت، ستایشی رۆڵی جێراردی کرد و وەک چارەسەرێکی گونجاوی وەسفی کرد.

فلیک چۆن هەواڵی دۆڕانی ریاڵ مەدریدی بیست؟ وەڵام دەداتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button