Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ هۆكاری سەرەكی ئەنجامە خراپەكانی ریال مەدرید ئاشكراكرا

رۆژنامەی ئاس تەواوی وردەكارییەكان ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان هۆكاری سەرەكی ئەنجامە خراپەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرادەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێلتا ڤیگۆی كرد ویارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات.

ریال مەدرید لە كۆتا پێنج یاریی لالیگادا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، كێشەی سەرەكی ریال مەدرید ئەوەیە یاریزانەكان لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزەوە نازیان هەڵدەگیرێت.

هەرجارێک راهێنەرێک لە یاریزانەكان توڕە دەبێت، ئەوان یاخی دەبن چونكە دەزانن هەمیشە لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزەوە پاڵپشتی دەكرێن.

ئەگەر ریال مەدرید لەسەر ئەو كارەی بەرامبەر بارسێلۆنا كردی سزای ڤینیسیۆس جونیۆری بدایە، ئەوا رووندەبوویەوە كە قسەی سەرەكی لەلای راهێنەرە.

تاوەكو ئەو كاتەی یاریزانان سزای كارەكانیان وەرنەگرن و پێرێز پشتیان بگرێت بارودۆخەكە بەوشێوەیە دەمێنێتەوە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button