
یاریگا –
ئەمڕۆ چارەنووسی فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی بۆ یاریی داهاتووی بارسێلۆنا یەکلاییدەبێتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پزیشکانی بارسێلۆنا پشکنینی پزیشکی بۆ فێرمین لۆپێز دەکەن تاوەکو بزانن بۆ یارییەکەی شەممە بەرامبەر ریال بێتیس ئامادە دەبێت یاخود نا.
بارسێلۆنا ئامانجییەتی فێرمین بە تەواوی بۆ یارییەکەی سێشەممە لە بەرامبەر فرانکفورت ئامادەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ لەلایەن پزیشکانی یانەکە رووناکی سەوزی بۆ هەڵبکرێت ئەوا بەرامبەر بێتیس چەند خولەکێک یاریی دەکات و بەرامبەر فرانکفورتیش دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.
📅 Día clave para decidir la vuelta de Fermín
✍ @martinezferran | @gbsans https://t.co/I60F4M65wQ
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 4, 2025
فێرمین لە یاریی گەڕی 13ـی لالیگا بەرامبەر بیلباو تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە لە سێ یاریی رابردووی یانەکە بەرامبەر چێڵسی، ئالاڤێس و ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی نەکرد.
بەهۆی ئەوەی دانی ئۆلمۆ تاوەکو سەرەتای ساڵی نوێ ناتوانێت یاریی بکات، گەڕانەوەی فێرمین لەم کاتەدا گرنگییەکی زۆری بۆ هانزی فلیک دەبێت.



