Loading...
ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ؛ جادووی نێیمار سانتۆسی لە دابەزین پاراست

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی بە هاتریکێکی جادوویی سانتۆسی لە دابەزین پاراست.

درەنگانی شەوی رابردوو سانتۆس لە یارییەکانی گەڕی 37ـی خولی پلەیەکی بەڕازیل رووبەڕووی یوڤێنتودێ بووەوە و یارییەکەی 3-0 بردەوە، نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی هەرسێ گۆڵەکەی تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی ئەژنۆی نێیمار تووشی پێکانێکی سەخت بووە و پزیشکەکان بە تووندی داوایان لێکردووە نەشتەرگری بکات، بەڵام نێیمار لەپێناو هێشتنەوەی سانتۆس ئامادە نییە نەشتەرگەری بکات و بە پێکانەوە لەپێناو یانەکەی دەجەنگێت.

نێیمار سێ یارییە بە پێکانێکی سەختەوە یاریی دەکات، لەو سێ یارییە بەشداریی شەش گۆڵی کردووە، پێنج گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.

سانتۆس ئێستا بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پلەی چواردەیەمی خولەکەی گرتووە و 2 خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە، لە کۆتا گەڕی خولەکە رووبەڕووی کروزێرۆ دەبێتەوە، بە یەکسانبوون یاخود بردنەوەی ئەو یارییە مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر دەکات.

هاتریکەکەی نێیمار؛

گۆڵی یەکەم

گۆڵی دووەم

گۆڵی سێیەم

هەژماری پاریس سانجێرمان بە هاتریکەکەی نێیمار دڵخۆشە و پاڵپشتی ئەستێرەی پێشوویان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button