
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی پێشخراوەی هەفتەی نۆزدەیەمی لالیگای ئیسپانیا ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 21:00 بە كاتی هەولێر ئاتلێتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاریی پێشخراوەی هەفتەی نۆزدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدرید سێ یارییە لەسەریەک لە خولی ئیسپانیا ناتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت و لە كۆی نۆ خاڵ تەنیا سێ خاڵی بەدەستهێناوە.
لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی چواردە یاریی دە یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و یەک یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیک بیلباوی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشنەكردووە و لە كۆی 14 یاریی تەنیا شەش یارییان بردووەتەوە دوو یاریی یەكسان بوون و شەش یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتلێتیک بیلباو بە بێ سانسێت، ناڤارۆ، سەنادی، پرادۆس و ئیناكی ویلیامس رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ دین هاوسن، دانی كارڤاخال، دەیڤد ئالبا ق گێرلاند مێندی رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو
ئونای سیمۆن
گۆرۆسابێل، ڤیڤیان، لاپۆرت، بێرچیچێ
ڤێسگا، گالاریتا
نیكۆ ویلیامس، گۆمێز، بێرنگوێر
گوروزیتا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ترێنت ئارنۆڵد ،میلیتاو، رودیگەر، كارێراس
كاماڤینگا، چوامێنی
ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس
ئێمباپێ



