Loading...
کوردستان

باشترینەکانی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکران

راهێنەر و یاریزانێکی هەندرێن بە باشترینی مانگ هەڵبژێردران

Yariga App

یاریگا –

باشترینەکانی مانگ دەستنیشانکران و راهێنەر و یاریزانێکی هەندرێن بە باشترینی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردران.

دڵشاد مەعروف، راهێنەری هەندرێن بە باشترین راهێنەری پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، دڵشاد مەعروف، لەگەڵ یانەی هەندرێن لە کۆی پێنج یاریی سێ سەرکەوتن و دوو یەکسان بوونی هەیە و بە 11 خاڵ لە پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دێت.

هێمن نازم، ناوەڕاستکاری هەندرێن بە باشترین یاریزانی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، هێمن لەگەڵ یانەکەی لە پێنج یارییدا چوار گۆڵی تۆمار کردووە و پێنج ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.

سەرکار سەردار، گۆڵپارێزی یانەی رزگاری بە باشترین گۆڵپارێز لە پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، گۆڵپارێزەکەی رزگاری لە پێنج یارییدا سێ گۆڵی لێ کراوە و دوو کلین شیتیشی کردووە، رزگاریش بە حەفت خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button