
یاریگا –
لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی، سێرخیۆ رامۆس هێشتا خەون و ئامانجی گەورەی لە تۆپی پێدا هەیە.
رامۆس لەو یاریزانە دەگمەنانەی مێژووی تۆپی پێیە کە بە سەرجەم نازناوە بەکۆمەڵەکان شادبووەتەوە چ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاخود یانەکەی کاتێک لەگەڵ ریال مەدرید ماوەیەکی زۆر داگیرکەری ئەوروپابوون.
ئەفسانەی بەرگریکاریی ئیسپانیا و جیهان، لە ساڵی 2024 لە رێگەی سێڤییاوە وەک کۆتا وێستگەی ئەوروپی ئەو کیشوەرەی جێهێشت. ئەمساڵیش پەیوەندی بە مۆنتێری مەکسیکەوە کرد. ئێستا دەیەوێ لەم زستانەدا یانە مەکسیکیەکە جێبهێڵێت و ئاڵنگارییەکی قورس تاقیبکاتەوە. ئەوەش لەپێناو خەونێکی گەورە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس ئالیساندرۆ جاکۆبۆنی ئیتاڵی و نزیک لە یانەی ئەیسی میلان، سێرخیۆ پێشکەشی رۆسۆنێری کراوە.
رۆژنامەنووسەکە ئامانجی پشت ئەو نیازەی کاپتنە ئەفسانەییەکەی ریال ئاشکراکردووە و نووسیویەتی دەیەوێ بۆ مۆندیالی 2026 یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکاتەوە.
رامۆس کە لەگەڵ ماتادۆر بوونە پاڵەوانی جامی جیهانی 2010، دەستپێکردنی کاروانی وەرزشی لەگەڵ سێڤییا و ئیسپانیاش لە تەمەنی بەشێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئێستای هەڵبژاردەکەی گەورەترە. ناوبراو لە 2024 لەگەڵ یانە ئەندەلووسیەکە و، ساڵێک دواتریش لەگەڵ ئیسپانیا کاروانەکەی دەستپێکرد، کاتێک هێشتا یاریزانەکانی وەک لامین یامال، گاڤی، پاو کوبارسی لەدایک نەبووبوون.
🇪🇸 Sergio Ramos fue OFRECIDO al Milan para el próximo mercado de pases.
🏆 El defensor desea jugar el Mundial 2026 con España y saldrá de México en invierno.
✅ Lo confirma @NonEvoluto pic.twitter.com/j9U9UTb4TA
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) December 1, 2025



