Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گەورەیەکی پرێمەرلیگ ئامادەکاریی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ دابەزینی ئاستی ریال مەدرید وەک تیم کە هۆکارەکەی جگە لە پلانە هونەرییەکانی راهێنەر، هاوکات دابەزینی ئاستی تاکەکەسیی چەند یاریزانێکیەتی کە لە ساڵانی رابردوو پایەی سەرەکیی یانەکە بوون. لەوانە رۆدریگۆ، ڤاڵڤێردی و تەنانەت ڤینیسیۆس جونیۆریش کە ساڵانێک پاڵێوراوی سەرەکیی بوو بۆ بردنەوەی باڵۆند دۆر.

یانە گەورە و پارەدارەکانی ئەوروپا دەیانەوێ دۆخەکە بقۆسنەوە و یاریزانی دڵخوازی خۆیان لە قەڵای سپی بڕفێنن. وەک ئێستا کە مانچێستەر یونایتد خۆی بۆ گواستنەوەیەکی گەورە ئامادەکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەری ئینگلیزی، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە چاودێری ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی دەکات.

ڤاڵڤێردی لەدوای رۆشتنی کارلۆ ئانچێلۆتی، لەژێر پلانەکانی چابی ئاڵۆنسۆدا رۆڵی گۆڕدراوە. را‌هێنەرە ئیسپانییەکە زیاتر لە پێگەی بەرگریی راست بەکاریدەهێنێت.

لە ماوەی رابردووشدا خودی یاریزانە ددانی نا بەو راستیەدا وەک ئاگای لە رەخنەکانە لە ئاستی دەگیردرێت.

پەیامێک لە سەرکردەی مەدریدەکانەوە بۆ وەڵامدانەوەی دەنگۆیەکان

میرەر بڕی ئەو پارەیەشی ئاشکراکردووە کە مان یو بۆ کاپتنە ئوروگواییەکەی مەدرید ئامادەیان کردووە و زانیویەتی کە ئامادەن 85 ملیۆن یۆرۆی لەپێناودا خەرج بکەن.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button