Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هەڵوێستی ژووری ڤار؛ بڕیاری ناوبژیوان لەبارەی رووداوەکەی رۆدریگۆ دروستبوو؟

رۆژنامەیەک وردەکاری بڕیارەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەنزیکەیی مشتومڕی سەر بڕیاری ناوبژیوانانی لالیگا هەموو هەفتەیەک بە شێوازی جیاواز دووبارە دەبێتەوە.

لە یاریی شەوی رابردووی نێوان جیڕۆنا و ریال مەدرید 1-1، ریکاردۆ دی بۆرگۆس، ناوبژیوانی یارییەکە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ریال مەدرید نەدا و دواتر کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە.

لە خوولەکی 80دا، رۆدریگۆ لە نێو ناوچەی سزای جیڕۆنا کەوتە خوارەوە، دوای بەیەکداچوونی لەگەڵ جۆیڵ رۆکا، بەرگریکاری جیڕۆنا.

یاریزانانی ریال مەدرید داوای هەژمارکردنی لێدانی سزای کرد، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە رەتیکردەوە و تەنانەت لویس سانتانا، ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە، هیچ بڕیارێکی بۆ پێداچوونەوەی بەربوونەوەکەی رۆدریگۆ نەدا.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری گەڕانەوە بۆ ژووری ڤار و پێداچوونەوە بە هەر رووداوێکی یارییەکە بەدەست ناوبژیوانی سەرەکی یارییە.

ناوبژیوانی یارییەکە پێیوایە بەرکەوتنی هەردوو یاریزانەکە ئاساییبووە و پێویستی بە گەڕانەوە بۆ ڤار نەبووە.

بەکارهێنانی ڤار پێویستی بە هەڵەیەکی زەق و روونە، ئینجا دەتوانێت داوای پێداچوونەوەی حاڵەتەکە لە ناوبژیوانی سەرەکی بکات.

بەگوێرەی یاساکانی ئەم وەرزەی لێژنەی ناوبژیوانان، ژووری ڤار بۆی نییە دەستوەردان لە هیچ بڕیارێک بکات، تەنیا ئەگەر ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە داوای لێبکات، مەگەر هەڵەیەکی زەق رووبدات، ئینجا دەتوانێت ناوبژیوانی سەرەکی ئاگادار بکاتەوە.

رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی نێو لێژنەی ناوبژیوانانی لالیگا زانیویەتی، ژووری ڤار لە یاریی شەوی رابردووی ریال مەدرید، ئەرکی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵ مامەڵەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button