Loading...
ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

هاوتیمێکی پێشووی زانیاری ئاشکرا دەکات؛ نێیمار دا سیلڤا نەخۆشی دەروونی هەیە؟

یەکەمجارە نهێنییەکە دەدەرکێنێت

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا جارێکی دیکە بووەتەوە سەردێری میدیاکان، دوای یارمەتیدانی یانەی سانتۆس بە بردنەوە و دوورخستنەوەی یانەکەی لە زۆنی دابەزین بۆ خولی پلەدوو.

ئالێکساندەر لێتیلیێ، گۆڵپارێز و هاوتیمی پێشووی لە پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار، باسی لە ئازارە دەروونییەکانی نێیماری کرد، بە تایبەت ترسی لە شوێنە داخراوەکان.

لێتیلیێ بە رۆژنامەی لیکیپی راگەیاندووە؛

رۆژێک لە ناوەندی مەشقەکان بووین، چوومە دەستشۆ و بینیم نێیمار لە توالێت دانیشتووە، بەڵام دەرگاکەی دانەخستبوو.

منیش دەستبەجێ شوێنەکەم جێهێشت و لەو کاتەدا عەبدۆ دیالۆ منی بینی و پێی گوتم، چیبووە؟ منیش رووداوەکەم بۆ گێڕایەوە و ئەویش شتەکانی بۆ روونکردمەوە و پێی گوتم، نێیمار لە شوێنی داخراو دەترسێت.

دیالۆ پێی گوتم، نێیمار هەرگیز دەرگا داناخات و بە کراوەیی دەیهێڵێت.

ترس لە شوێنی داخراو بە ناوی ‘تەنگەبەرترسی – Claustrophobia’ ناسراوە و بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی، نزیکەی 5%ی دانیشتوانی جیهان، ئەمجۆرە نەخۆشییەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button