Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێستا؛ داڤید لویز ناوی خۆی خستە نێو ئامارە مێژووییەکانی چامپیۆزنلیگ

Yariga App

یاریگا –

داڤید لویز بەردەوامە لە پیشاندانی ئاست لەسەر تەختەی شانۆی تۆپی پێی ئەوروپی و ئەمشەویش بە گۆڵێک ناوی خۆی خستەوە بیری هاندەرانی خۆی.

ئەو بەرگریکارە بەڕازیلیە ماوەی نزیکەی 20 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە یەکەمجار لەگەڵ ڤیتۆریای وڵاتەکەی. لەوەتەی ساڵی 2007 لە رێگەی بێنفیکاوە گەشتە ئەوروپیەکەی دەستپێکرد چەند یانەیەکی گەورەی تاقیکردەوە وەک چێڵسی، پاریس سانجێرمان و دوایین جاریش ئارسیناڵ پێش ئەوەی لە رێگەی فلامینگۆوە بگەڕێتەوە بۆ خولی بەڕازیل.  دناوبراو دوای چوار ساڵ لە جێهێشتنی ئەورووپا جارێکیتر ئاڕاستەکەی لەگەڵ پافۆسی قوبڕسی دەستپێکردەوە.

ئەمشەو لە هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، بە گۆڵێک لە خولەکی  18 دژی مۆناکۆ، ناوی خۆی خستە مێژووی پاڵەوانێتیەکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، لویز لە تەمەنی 38 ساڵ و 128 رۆژ بووە دووەم بەتەمەنترین یاریزان بتوانێت لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆماربکات.

ریکۆردەکە هێشتا بەناوی پێپێ ئەفسانەی پۆرتوگالی یانەکانی پۆرتۆ و ریال مەدریدە کاتێک لە ساڵی 2023 توانی لە 40 ساڵ و 290 رۆژەی تەمەنی خۆیدا تۆڕی شاختار بهەژێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button