Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئۆڵمپیاكۆس V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ ئۆڵمپیاكۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئۆڵمپیاكۆس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی لە كۆی چوار یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە، دوو یاریی دۆڕاوە و دوو یارییش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە ریزبەندی 32 چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە كۆی چوار یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئۆڵمپیاكۆس بە بێ ئەلێكساندرۆس پەشالاكیس رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ ئیدێر میلیتاو، دین هاوسن، ماستانتونۆ، دانی كارڤاخال، تیبۆ كۆرتوا، دەیڤد ئالابا و ئانتۆنێۆ رودیگەر رووبەڕووی ئۆڵمپیاكۆس دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئۆڵیمپیاكۆس

تزۆلاكیس

كۆستینیا، رێتسۆس، پیرۆلا، ئۆرتیگا

هێزێ، گارسیا

مارتینس، چیكینیۆ، پۆدێنس

ئەیوب كەعبی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

لونین

ترێنت ئارنۆڵد ،ئاسێنسیۆ، چوامینی، كارێراس

 ڤاڵڤێردی، كاماڤینگا، گولەر

بێڵینگهام

ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button