Loading...
گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

فیفا چارەنووسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دوو یاریی دەستپێکی مۆندیال یەکلاییدەکاتەوە

پاشا سڕ ناکرێت

Yariga App

یاریگا –

سزاکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سوک کرا و ئەفانە پۆرتوگالییەکە دەتوانێت بەشداریی یاریی دەستپێکی مۆندیالی 2026 بکات.

لە 13ـی ئەم مانگە لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە یاریی نێوان پۆرتوگال و ئیرلەندای باکوور، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاش ئەوەی لە بەرگریکارێکیدا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.

کریستیانۆ سەرەتا کارتی زەردی پێدرا، بەڵام پاش ئەوەی VAR دەستێوەرانی کرد، ناوبژیوان کارتە زەردەکەی بۆ کارتی سوور گۆڕی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی کارتە سوورەکە لە دوایین یاریی پۆرتوگال بەرامبەر ئەرمینیا بێبەش بوو، بەڵام مەترسی لەسەربوو بۆ دوو یاریی دەستپێکی مۆندیالیش رابگیرێت.

بەڵام فیفا ئاسانکاری بۆ رۆناڵدۆ کردووە و بەبێ کێشە بەشداریی یاریی دەستپێکی مۆندیال دەکات و سڕ ناکرێت. بەگوێرەی ماددەەی 27ـی دیسپلینی فیفا بڕیاریانداوە بۆ ماوەی یەک ساڵ چاودێری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەن، ئەگەر هەمان هەڵسوکەوتی دووبارە کردەوە ئەوا راستەوخۆ بۆ دوو یاریی فەرمی پۆرتوگال سڕی دەکەن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاش ئەنجامدانی 226 یاریی بە درێسی پۆرتوگال یەکەم کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە. کریستیانۆ پشتڕاستیکردووەتەوە بەشداری مۆندیالی داهاتوو دەکات و دواتر بیر لە وازهێنان لە یاریکردن دەکاتوەە.

بابەتی زیاتر

Back to top button