بێ وێنە؛ باوەڕناکرێت مارێسکا چۆن چەکە کاریگەرەکەی هانزی فلیکی لەکارخست

یاریگا –
ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی توانی وەک یەکەمین راهێنەر لەسەر ئاستی ئەوروپا کاریگەرترین چەکی هانزی فلیک لەکار بخات لە یارییەکەی ئەمشەو کە چێڵسی 3-0 لە بارسێلۆنای بردەوە.
لە نمایشە گەورەکەی بلووز لەنێو ستامفۆردبریج، یانە لەندەنیەکە کۆمەڵێک تۆماری ناوازەیان خستە ئەرشیفی خۆیانەوە بەرامبەر زلهێزەکەی ئیسپانیا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشیەکان کە بایەخیان داوە بە ئامارێکی ناوازە، دۆرانەکەی هانزی فلیک بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ لە رکابەرەکەی، یەکەمین جارە لە کاروانی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییەدا روودەدات لەسەرجەم بەشدارییەکانی لە چامپیۆزنلیگ.
فلیک پێش پوەیدنیکردنی بە بارسێلۆنا، لەگەڵ بایرن میونخی وڵاتەکەی بوو. لە 16 یارییدا لەگەڵ باڤارییەکان تەنها یەکجار دۆڕابوو ئەویش 2-3 بە پاریس سانجێرمان. لە سەرجەم رکابەرەکانی دیکەشی گۆڵی تۆمارکردبوو.
لەگەڵ بارساش تا پێش ئەم یارییە 19 جار رووبەڕووی دژبەرەکانی بووەتەوە لە چامپیۆنزیلگ. بە دۆڕان و بە بردنەوەش هەر توانیبووی تۆڕی گۆڵەکانیان بهەژێنێت. بەڵام دواجار بەرامبەر مارێسکای ئیتاڵی جادووی هێرشبەریی بەتاڵ کرایەوە.
Hansi Flick has FAILED to see his team score in a UEFA Champions League game for the first time in his managerial career. 🤯 pic.twitter.com/13UYgG1vJK
— Squawka (@Squawka) November 25, 2025



