رانیە تاکە یانە بوو لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان یاریی خاوێنی کردووە
سێ کارتی سوور لە گەڕی رابردوو بەرز کراوەتەوە

یاریگا –
لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی رانیە تاکە یانە بوو هیچ کارتێکی رەنگاو ڕەنگیان بەڕوودا بەرز نەکرایەوە بەرامبەر پیشەسازی.
لە کۆی شەش یاریی لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 18 گۆڵ تۆمار کرا، شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و 12 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە کە گێمی راهێنەرانە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش سوهەیب تەها، یاریزانی سیروانی نوێ بەرامبەر قەڵادزێ تۆماریکرد.
گەورەترین ئەنجام لەم گەڕەدا پێشمەرگەی هەولێر بە ئەنجامی 3 _ 2 لە دەربەندیخانی بردەوە، بە هەمان ئەنجام سیروانی نوێ لە قەڵادزێی بردەوە و هەر دوو یانە بوونە خاوەنی گەورەترین ئەنجام، عەباس یابڕ، گۆڵپارێزی چوارقوڕنە و محەمەد یاسین گۆڵپارێزی پیشەسازی کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لی تۆمار نەکرا.
لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان 38 کارتی رەنگاوڕەنگ بەکار هاتووە، 35 کارتی زەرد و سێ کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانەوە بەرزکراوەتەوە.



