
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وردەكاری دەركردنی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی رووندەكاتەوە.
چاڤی لەشەشی نۆڤێمبەری ساڵی 2021 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنای وەرگرت و لە 30ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
وەكو راهێنەر نازناوەكانی لالیگا و سوپەری ئیسپانیای بۆ بارسێلۆنا بردووەتەوە.
لە چاوپێكەوتنێكیدا خوان لاپۆرتا وردەكاری بڕیاری دەركردنی چاڤی لە راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی رووندەكاتەوە.
سەرەتا چاڤی خۆی رۆیشتنی خۆی راگەیاند، پاشان داوای كۆبوونەوەیەكی كرد و گوتی دەیەوێت بەردەوام بێت.
پرسیارم لێكرد؛ چاڤی باوەڕت بە تیمەكە هەیە؟
لە وەڵامدا گوتی؛ بەڕێژەی %100 باوەڕم پێیان هەیە و ئەم تیمەش دەكەمە پاڵەوان.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوێم لێبوو دەیگووت، دوو ساڵی پێوویستە بۆ ئەوەی بەم تیمەوە ركابەری بكات، پاشان لەگەڵ دیكۆ قسەیكرد و داوای گۆڕینی چەند یاریزانێكی كرد.
دواتر بە خۆمم گوت ئەمە چییە؟ و راستەوخۆ بڕیاری دوورخستنەوەیماندا.
خوان لاپۆرتا دوای دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز راستەوخۆ هانزی فلیكی ئەڵمانی وەكو راهێنەر دەستنیشانكرد و تاوەكو ئێستا سەركەوتنی لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە بەدەستهێناوە.



