وەرزی داهاتوو جیاوازە؛ کۆمەڵەی پرێمەرلیگ خەرجی یانەکان سنووردار دەکات
هەموو شتێک بزانە؛ یانەکان دەنگیانداوە و وەرزی داهاتوو هەموو شتێک دەگۆڕێت

یاریگا –
یانەکانی پرێمەرلیگ لەسەر دانانی سنوورێک بۆ خەرجییەکان رێککەوتن و لە وەرزی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، خەرجی یانەکان بەڕێژەی 85% لە داهاتی وەرزشی و قازانج و زیانی دارایی لە فرۆشتنی یاریزانان کەمدەبێتەوە.
رێککەوتنەکە نەرمی نواندنێکی بەڕێژەی 30% (لە رێژەی 85% رێککەوتنەکە) تێدایە، بەڵام ئەگەر رێژەکە زیاتربێت، ئەوا سزادەدرێت.
یانەکانی پرێمەرلیگ دەنگیان بە جێبەجێکردنی یاساکانی ”رێژەی خەرجی پێکهاتە (SCR) و سیتسمی سەقامگیری و نەرمی (SSR)”دا.
ئەم دوو یاسایە داراییە دەبنە شوێنگرەوە یاسای قازانج و بەردەوامی PSR، کە پێشتر بە تووندی جێبەجێدەکرا و لە چەند ساڵی رابردوودا، بە کەمکردنەوەی خاڵ یانەکانی ئێڤەرتن و نۆتینگهام فۆڕێست سزادران.
رێککەوتنی بازرگانی و قازانجی نا وەرزشی
کۆمەڵەی یانەکانی پرێمەلریگ پێیوایە، یاساکانی نوێ، زیاتر هاوتەریبە لەگەڵ رێساکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’.
جێبەجێکردنی یاساکانی نوێ، دەرفەتی یانەکان بۆ زیادکردنی قازانج زیاد دەکات، هەروەها هاوسەنگی رکابەری نێوان یانەکان دەپارێزێت.
کۆی ئەو خەرجییانەی رێککەوتنی لەسەر کراوە پەیوەستە بە مووچەی یاریزانان و راهێنەری سەرەکی، هەروەها دەڵاڵی بەڕێوەبەری کارەکان و رسووماتی گواستنەوەی یاریزانانە.
داهاتی پەیوەندیدار بە تۆپی پێ بە کۆی داهاتی پڕۆسەکانی تۆپی پێیە لە نێویدا، داهاتی یانەکان لە خول و پاڵەوانیەتییەکانی دیکە.
کۆمەڵەی یانەکانی پرێمەرلیگ روونیکردووەتەوە، لەوانەیە گرێبەستەکانی بازرگانی و قازانجی تەواویش لەنێو داهاتی تۆپی پێ هەژمار بکرێن، جیا لەمەش ئەو چالاکیانەی پەیوەندیدارن بە تۆپی پێش دەچنە نێو خانەکە، وەکو چالاکی کۆنسێرتی میوزیکی کە لە یاریگاکان دەکرێن.
هەفتەیەکی مێژوویی؛ سێ دەنگدان یاساکانی دارایی پرێمەرلیگ دەگۆڕێت و تەقینەوەیەکی یاسایی روودەدات
سزای وەرزشی تووند
بەگوێرەی یاسای قازانج و بەردەوامی کە ئێستا کاری پێدەکرێت، داهاتی یانەکان تەواوی داهات و خەرجییەکان دەگرێتەوە، لەجیاتی تەنیا سەرنجدانان لەسەر خەرجی تایبەت بە یاریگاکان.
بە سەرنج خستنە سەر خەرجییەکانی تیم، یاسای رێژەی خەرجی پێکهاتە (SCR)، ئازادی زیاتر بە یانەکان دەدات، تاوەکو وەبەرهێنان لە کەرتی دیکەی نێو یانەکەدا بکەن.
سیستمی رێژەی خەرجی پێکهاتە سنوورێک بۆ خەرجییەکانی هەموو وەرزێک دادەنێت، لەجیاتی هەڵسەنگاندنی ئاستی دارایی لەسەر بنەمای ئەپدەیتکراوی سێ ساڵی رابردوو.
هەر یانەیەک رێژەی 85% و سنووری 30%ی دیکەی رێگەپێدراو ببەزێنێت، ئەوا سزای تووند دەدرێت و بەزاندنەکە پێی دەگوترێت ‘هێڵی سوور’. بەگوێرەی رێککەوتنەکە، یانەکان سزای وەرزشی دەدرێن.



