
یاریگا –
ماركوس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشداری مەشق و راهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی نەكرد.
وا بڕیارە سبەی شەممە بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو میوانداری ئاتلێتیک بیلباو بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 13ی لالیگای ئیسپانیا.
🚨 Incógnita Rashford
❌ El delantero inglés, que no se ejercitó ayer, ha abandonado la Ciutat Esportiva Joan Gamper antes del último entrenamiento previo al FC Barcelona-Athletic Club
✍️ @monfortcarlos https://t.co/rAE9NEpIoq
— Diario SPORT (@sport) November 21, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، ماركوس راشفۆرد پێش دەستپێكردنی راهێنانەكانی ئەمڕۆ شوێنی مەشق و راهێنانەكانی بارسێلۆنای جێهێشتووە.
هەروەها ئەستێرە ئینگلیزیەكە دوێنێش بەشداری مەشق و راهێنانەكانی یانە كاتالۆنییەكەی نەكردووە.
راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری 16 یاریی كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.



