Loading...
ئه‌مریکائیتاڵیاگرنگترین

میلان بە نیازە بەرگریکارە ئەفسانەییەکەی بگەڕێنێتەوە؟

رۆژنامەی لا ریپوبلیکا زانیاری نوێی بڵاوکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان خەریکی هەڵسەنگاندنی گەڕاندنەوەی تیاگۆ سیلڤا، ئەفسانەی هێڵی بەرگری بەڕازیلییە.

رۆژنامەی لا ریپوبلیکا بڵاویکردووەتەوە، دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە جێهێشتنی سان سیرۆ، ئێستا رۆسۆنێری بیر لە گەڕاندنەوەی سیلڤا دەکات و لەوانەیە لە مێرکاتۆی زستانە ئۆفەرێکی پێشکەش بکات.

هێڵی بەرگری ئێستای میلان بە تەواوی پشتی بە یاریزانی وەکو ماتیۆ گابیا، ستراهینیا پاڤلۆڤیچ، ڤیکایۆ تۆمۆری، کۆنی دی ڤینتەر و دەیڤد ئۆگۆدۆ بەستووە، بەهۆی نزیکبوونەوەی چوونە دەرەوەی ئۆدۆگۆ بە خواستن، میلان دەیەوێت بەرگریکاری پێنجەم بۆ هێڵەکەی زیاد بکات.

سیلڤای تەمەن 41 ساڵ، یەکێکە لە دیارترین بەرگریکارانی مێژووی نوێی میلان و 13 ساڵە یانەکەی جێهێشتووە.

رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، میلان و سیلڤا پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەیە و یەکێکە لەو یاریزانانەی بەردەوام پێشوازی لێدەکرێت.

سیلڤا ئەمساڵ 41 یاریی فەرمی لەگەڵ فلومینێزی کردووە و ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالی یانەکان پێشکەشکرد. گرێبەستی سیلڤا لە هاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button