
یاریگا –
محەمەد سەڵاحی ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوول و یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ پزیشکی دڵی بەناوبانگی میسری، مەجدی یەعقوب، لاپەڕەیەکی ژیانی منداڵی و سەرەتای کاروانی وەرزشی خۆی هەڵدایەوە. سەڵاح ئاشکرای کرد کە لەو کاتەدا ڕووبەڕووی سوكایهتیكردن بووتهوه.
گریان لە گهرماو لە ترسی لەدەستدانی شوێن
سەڵاح باسی لەوە کرد کە لە ساڵانی سەرەتای کاروانی یاریکردنی، رووبەڕووی توندوتیژی و سەرزەنشتی توندی راهێنەران بووەتەوە، بەڵام ناچار بووە خۆی لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەک بەدوور بگرێت، هۆکارەکەشی تەنیا یەک شت بووە، ترس لە لەدەستدانی شوێنی لە تیپەکه.
سەڵاح دەڵێت،
“دەچوومە گهرماو دەگریام، دەترسام شوێنەکەم لەدەست بدەم، چەندین نموونەم بینی کە راهێنەر بە سزادانی یاریزانێک کە مشتومڕی لەگەڵ دەکرد، بە بێبەشکردنی لە یاریکردن، سزای دەدا یان له تیپهكه دووری دهخستهوه.
جووتیاری لادێی و گاڵتەپێکردن بە جلوبەرگ
ئەستێرە میسرییەکە ئاشکرای کرد کە هاوڕێ و هاوتیپەکانی گاڵتەیان بە جلوبەرگ و شێوازی ژیانی دەکرد و بە وشەی ئەی جووتیاری لادێیی بانگیان دەکرد، سەڵاح لە جیاتی وەڵامدانەوە و دروستکردنی کێشە، بێدەنگی هەڵدەبژارد.
سەڵاح بەردەوام بوو،
“کاتێک هاوڕێکانم گاڵتەیان بە جلوبەرگم دەکرد و دەیانگوت ئهی جوتیار من جێم دەهێشتن بۆ ئەوەی دوور بکەومەوە لە کێشە، و دەچوومە گهرما و دەگریام.”
خەونێک لە سەرووی هەموو ئازارێکەوە
سەڵاح جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری داوە لە سەرەتای کاروانەکەیدا خۆی لە هەموو ئەو کێشانە بەدوور بگرێت، چونکە ئامانجێکی گەورەتری هەبووە، ئهویش گەیشتن بە خەونەکەی.
“بڕیارم دا لە سەرەتای کاروانەکەمدا خۆم لە هەموو ئەو كێشانه بەدوور بگرم لە پێناو گەیشتن بە خەون و ئامانجەکەم.”
کاروانی محەمەد سەڵاح لە یانەی مقاولون دەستی پێکرد، پاشان له 2012 پهیوهندی به یانهی بازلی سویسری كرد، دوای ئەزموونێکی کورت لەگەڵ چێڵسی و فیۆرێنتینا، لە 2017 پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و لەوێ بوو بە یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکانی مێژووی یانەکە و جیهان، توانی چهندین نازناوی تاكهكهسی و به كۆمهڵ بباتهوه.



