Loading...
ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

هاوسن لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە و ریال مەدرید لە دۆخەکەی ئاگادارکراوەتەوە

پێکانی یاریزانانی ئیسپانیا بووەتە مۆتەکە

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریکاری ریال مەدرید لە لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی تورکیا دوورخرایەوە.

ئەمشەو ئیسپانیا دوا یاریی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەکات و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، درەنگانی شەوی رابردوو، لە بەیاننامەیەکدا دوورخستنەوەی هاوسنی لە لیستەکە بڵاوکردەوە.

هاوسن بەشداری لە یاریی پێشووی ئیسپانیا لە بەرامبەر جۆرجیا نەکرد و هۆکارەکەی بۆ بوونی کێشە لە ماسوولکەکانی رانی گەڕاندەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، بە راپۆرتێک ریال مەدریدی لە دۆخی هاوسن ئاگادار کردووەتەوە و بەمەبەستی خۆپارێزی لە قووڵبوونەوەی پێکانەکە، لە لیستی یاریزانان دوورخرایەوە.

پێشتر لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا دووپاتیکردبووەوە، ریسک بە بەشداریکردنی هیچ یاریزانێک ناکات، ئەمەش دوای رووداوە زەقەکانی لەگەڵ لامین یامال و نیکۆ ویڵیامز.

هاوسن لە دوا یاریی ریال مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، هەستی بە ئازار دەکرد، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بانگهێشتی لیستی لاڕۆخا کرا.

ئیسپانیا پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و سێ خاڵ لە تورکیا دوورە، تەنانەت ئەگەر ئەمشەو 6-0 بدۆڕێت، تورکیا بەڕاستەوخۆ ناگاتە مۆندیالی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button