
کارلۆ ئەنشلۆتی ستایشێکی بێ وێنەی ئێستیڤاو ویلیانی یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی چێڵسی دەکات.
دوێنێ ئێستیڤاو لە یاری دۆستانەی بەڕازیل و سەنیگال بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و گۆڵی یەکەمی یارییەکەشی تۆمارکرد. ئەنشلۆتی راهێنەری سامبا دوای یارییەکە رایگەیاند ئێستیڤاو یاریکردن لە مۆندیالی مسۆگەرکردووە و وتی
ئێستیڤاو بەهرەیەکی بێ شووماری هەیە. شتێکی سەیرە بۆ تەمەنی ئەو. بەتوانایە لە گۆڵ کردن و جادوویەکی زۆری هەیە. ئەو زۆر خۆی ماندوو دەکات و دەتوانم بڵێم داهاتووی لەگەڵ بەڕازیل مسۆگەرکردووە. ئەو پێویستی بە کاتێکی زۆر نیە تاوەکو تواناکانی نیشان بدات. نەک تەنها لە بەڕازیل و لە چێڵسی یش بەو جۆرەیە. ئەوەن بەختەوەرن کە خاوەنی ئەو یاریزانەن.
بە دوو گۆڵی ئێستیڤاوی 18 ساڵ و کاسیمیرۆ بەڕازیل یەکەم یاری دۆستانەی بردەوە. لە یاری دووهەمدا رۆژی 18ی ئەم مانگە رووبەرووی تونس دەبێتەوە.