Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

کاتێکی ئێجگار هەستیار و گورزێکی ئێجگار گەورە بەر ئیتاڵیا دەکەوێت

لەکاتێکدا دەبێت 9-0 لە میوانەکەیان ببەنەوە...

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کاتێکی زۆر هەستیاری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 گورزێکی گەورە بەر ریزەکانی دەکەوێت و دوو یاریزانی گرنگی لەدەست دەدات.

سبەی یاریگای سان سیرۆ دەبێتە مەیدانی جەنگێکی گەورەی نێوان ئیتاڵیای پلەی دووەم و نەرویجی پێشەنگ لە میانی کێبڕکێکانی گەڕی هەشتەمی کۆمەڵەی نۆهەم کە ئێستا نەرویجی بێ شکست بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ و جیاوازیی 3 خاڵ لە تیمەکەی جینارۆ گاتوسۆ دوورە کە ئەمەیان پلەی دووەمە و، یارییەکەش بۆ دەستکەوتنی بلیتی راستەوخۆیە بۆ مۆندیال. هەر ئەنجامێک جگە لە بردنەوەی ئیتاڵیا بە سیناریۆیەکی مەحاڵ “9 گۆڵی بێ وەڵام” چارەنووسی ئیتاڵیا دەخاتە پاشکۆ بۆ گەیشتن بەو پاڵەوانێتیە.

لە لێدوانی پێش یارییەکە، راهێنەرەکەی ئازووری ئامادەنەبوونی دوو لە ئەستێرە دیارەکانی راگەیاند کە ئەوانیش ساندرۆ تونالی و ریکاردۆ کالافیۆرییە.

بەگوێرەی لێدوانەکانی گاتوسۆ، تۆنالی لە رووی جەستەییەوە 100% ئامادە نییە.

سەبارەت بە کالافیۆری، جینارۆ رایگەیاند کە بەرگریکارەکەیان هەوڵیداوە بۆ ئەو یارییە ئەمادەبێت، بەڵام بێهودە بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، گرفتەکەی زۆر گەورە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button