
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەكەی راگەیاند.
شەوی رابردوو رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دوازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
لە یارییەكەدا تیبۆ كۆرتوا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە.
Parte médico de Courtois.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 10, 2025
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند؛
دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكانی یانەكەوە بۆ تیبۆ كۆرتوا كرا، دەركەوت یاریزانەكە لە ماسولكەی قاچی راستی تووشی پێكان بووە.
بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان كۆرتوا بەهۆی پێكانەكەیەوە دوو هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەكەیەوە ناكات.



