Loading...
ئیتاڵیا

کۆنتی گەڕایەوە سەر رەفتارە کۆنەکەی

Yariga App

ئەنتۆنیۆ کۆنتی هەڕەشەی وازهێنان دەکات لە ناپۆلی ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت.

ئەنتۆنیۆ وەکو یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان سەیر دەکرێت بەڵام بەردەوام لە پۆستە جیاوازەکاندا، هەر کاتێک باری دەکەوێت لێژیی راستەوخۆ دەکەوێت هەڕەشەی وازهێنان.

شەوی رابردوو ناپۆلی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕا بە بۆلۆنیا، ئەم دۆڕانە بەس بوو بۆ ئەوەی ناپۆلی لە پلەی یەکەمەوە دابەزێت بۆ پلەی چوارەم.

لە کۆنگرەی میدیایی دوای یارییەکەدا کۆنتی وتی

پێویستمان بە ووزەی زیاترە. ئەوەی نیگەرانم دەکات ئەوەیە ئەوان لە ئێمە زیاتر ئارەزووی بردنەوەیان نیشان دا، ئەمە پێنجەم شكستمان لەم وەرزەدا و دەبێت کاردانەوەمان هەبێت.  سێ چوار مانگ تێپەڕیووە و هێشتا هیچ پەیوەست بوونێک نیە لەناو یاریزانەکان و لێک تێگەیشتنیان نیە، ناشزانم کە دەتوانم ئەو دۆخە بگۆڕم یاخود نا و نامەوێت لەگەڵ کەسێکی خۆش بمێنمەوە . دەبێت هەمووان هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و لەسەر هەموویانەوە من یەکەم کەسم.

 

ناپۆلی بە سەرەتایەکی بەهێز هاتە نێو وەرزی نوێ وە بەڵام لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها دوو بردنەوەی هەیە لە خولی ئیتاڵی. دۆخەکە سەخت ترە لە خولی پاڵەوانەکان و لە چوار یاریدا تەنها چوار خاڵیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button