Loading...
ئاسیاعێراق

عەدنان درجال عێڕاقیەکان توڕە دەکات

هەڵبژاردەی عێڕاق گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماڕات

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی عێڕاق گەیشتە ئەبو زەبی پایتەختی ئیماڕات، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق وێڕای توڕە کردنی عێڕاقیەکان دەڵێ براوە و دۆڕاو لە نێوان ئێمەدا نیە.

بە مەبەستی ئەنجامدانی  یاریی پاشکۆی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیماڕات، شاندی هەڵبژاردەی عێڕاق گەیشتە ئەبو زەبی پایتەختی ئیماڕات، عەدنان درجال، عێڕاقیەکانی توڕەکرد کاتێک لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی عێڕاق گەشتی نەکرد و بە فڕۆکەی تایبەت گەیشتە ئەبوزەبی کە ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەربارەی یارییەکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گووتی:

لەگەڵ ئیماڕات ئێمە دۆستین و جگە لە وەرزش زۆر بواری دیکە پێکەوەمان دەبەستێتەوە، بۆیە ئەنجامی یاریی هەر چۆنێک بێت دۆڕاو لە نێوان ئێمەدا نیە و هەردوو هەڵبژاردە براوەن، تۆپی پێ 90 خولەکە و پیرۆزبایی لە براوە دەکەین و بەختێکی باشتر بۆ دۆڕاو دەخوازین، دەخوازم هەردوو هەڵبژاردە ئاستی باش پێشکەش بکەن کە شایەنی ناوی هەڵبژاردە و وڵاتەکانیان بێت.

بڕیارە 13ـەی ئەم مانگە لە ئیماڕات هەڵبژاردەی ئیماڕات و هەڵبژاردەی عێڕاق لە یاریی پاشکۆی پاڵاوتن رووبەڕووی یەکتر ببنەوە، یاریی گەڕانەوەش لە 18ـەی نۆڤێمبەر لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button