Loading...
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

کێ پاڵێوراوە؛ چوامێنی بژاردەکانی هونەری ئاڵۆنسۆ لاواز دەکات

ئاڵۆنسۆ چۆن شوێنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە پڕدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە کێشە بۆ هێڵی ناوەڕاستی ریال مەدرید دروستبووە، ئەمەش دوای تووشبوونی ئۆرێلیەن چوامێنی بە پێکان.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە تووشی پێکانی ماسوولکەی رانی چەپ بووە، پێشبینیدەکرێت بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت.

گورزێکی هونەرییە

بە ئامادەنەبوونی چوامێنی، چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێتەوە، چونکە ئۆرێلیەن ئامرازێکی دانەبڕاوی پلانەکانی هونەری ئاڵۆنسۆ بووە.

لەوەتەی ئاڵۆنسۆ بووەتە راهێنەری ریال مەدرید، چوامێنی بەشداری 21 یاریی لەسەریەک کردووە، تەنیا یەکجار وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە، ئەویش لە یارییەکەی بەرامبەر لێڤانتێ بوو.

ئاڵۆنسۆ متمانەیەکی زۆری بە چوامێنی هەیە و پێیوایە، ئەرکەکانی بەتەواوی لە هێڵی ناوەڕاست جێبەجێ دەکات و دوورکەوتنەوەی لە پێکهاتەکەی، کێشە بۆ راهێنەرە باسکییەکە دروستدەکات.

بژاردەکانی جێگرەوە

دوورکەوتنەوەی چوامێنی، بازنەی بژاردە جێگرەوەکان بۆ دانی سێبایۆس و فێدێریکۆ ڤالڤێردی تەسکدەکاتەوە.

سێبایۆس بژاردەیەکی بەهێزە بۆ شوێنگرتنەوەی چوامێنی، سەرەڕای قورسی ئەرکەکەی، چونکە چوامێنی یاریزانێکە دەتوانێت رۆڵی جیاوازی لە پێکهاتەی ئاڵۆنسۆ بگێڕێت، لەوانە دروستکردنی هاوسەنگی بەرگری و توانای دروستکردنی یاریی، جیا لە پچڕاندنی تۆپ، کە ئەم خەسڵەتانە لە یاریزانانی دیکەی مەدریددا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، پێشبینی گەڕانەوەی ڤالڤێردی بۆ هێڵی ناوەڕاست دەکرێت، دوای بەڕێکردنی تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتوو لە باڵی راستی بەرگری و لەدوای کارەساتەکەی مێترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، لەوانەیە ئەمشەو جارێکی دیکە ڤالڤێردی لە هێڵی ناوەڕاست ببینینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button