Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سه‌رۆكی یۆڤینتۆس نهێنی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری سوپه‌رلیگ ئاشكرا ده‌كات

یانەکان لە تەڵەی یاسایی پێرێز گیریان خواردووە

Yariga App

یاریگا –

زۆر کەس پێیان وابوو پرۆژەی سوپەرلیگ تەنیا خەونێکی فلۆرێنتینۆ پێرێزە و بە تەنیا ماوەتەوە، سه‌رۆكی یۆڤینتۆس بە لێدوانێکی فەرمی، جارێکی تر یارییەکەی گۆڕی و نهێنییەکی گەورەی ئاشکرا کرد.

لە ساڵی 2021، شەڕێکی سارد لە نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا  و دامەزرێنەرانی سوپەرلیگدا ده‌ستی پێكردووه‌، سەرەڕای هەڕەشە و فشارەکان، ریاڵ مەدرید و بارسێڵۆنا و یۆڤینتۆس له‌ پرۆژه‌ ماونه‌ته‌وه‌، بەڵام دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاندریا ئانیێلی، سەرۆکی پێشووی یۆڤانتۆس، دەستەی کارگێڕیی نوێی یانە ئیتاڵییەکە هەڵوێستێکی جیاوازی نیشاندا.


یۆڤینتۆس: “داوای ڕۆیشتنمان کردووە، بەڵام…”

جیانلوکا فێرێرۆ، سەرۆکی ئێستای یۆڤینتۆس، لە نوێترین لێدوانیدا کە ماڵپەڕی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی گرنگی پێداوە، رایگەیاند،

“ئێمە داوای ڕۆیشتنمان کردووە، هەروەک چۆن تیمەکانی تریش کردوویانە.”

ئەم قسه‌یه‌، لە ڕواڵەتدا وەک پاشەکشە دێتە بەرچاو، لە ڕاستیدا نهێنییەکی گەورەتری ئاشکرا کرد، هیچ یانەیەک بە فەرمی لێی نەکشاوەتەوە! چونکە کشانەوە لەم پڕۆژەیە بەبێ ڕەزامەندیی دامەزرێنەرانی كه‌  ڕیاڵ مەدرید سه‌ركردایه‌تی ده‌كات سزایەکی دارایی خەیاڵیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە یانەکان ناتوانن بیدەن.

لاپۆرتاش لە هەمان کەشتیدایە

هەمان سیناریۆ بۆ بارسێلۆنا ڕاستە، خوان لاپۆرتا، کە سەرەتا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە پەرۆشەوە باوەشی بۆ سوپەرلیگ کردەوە، لەم دواییانەدا بە زەردەخەنەوە لەگەڵ چێڤێرینی سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا دەرکەوت. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی بۆ باوەشی لێکدرایەوە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە بارسێلۆناش لە هەمان ئەو بەڵێننامە یاساییەدا گیریان خواردووە و ناتوانن بە ئاسانی لێی دەربچن.

سزایە داراییە خەیاڵییەکە چییە و لە کوێوە دێت؟

خاڵی هەرە گرنگی بەڵێننامەکە، مەرجی کشانەوە بوو بەم شێوەیەیە:
هەر یانەیەک بیەوێت پێش کاتی دیاریکراو و بەبێ ڕەزامەندیی زۆرینەی ئەندامان لە پرۆژەکە بکشێتەوە، دەبێت سزایەکی دارایی زۆر قورس بدات.”

بڕی سزا داراییەکە چەندە؟

  • سزای ڕاستەوخۆ: سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە سزای کشانەوەی یەکلایەنە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر یانەیەک.
  • قەرەبووی زیانەکان: ئەمە بەشە ترسناکەکەیەتی. ئەگەر یانەیەک بکشێتەوە، دەبێت قەرەبووی ئەو زیانە ئابوورییانەش بکاتەوە کە بەهۆی کشانەوەی ئەو، تووشی پرۆژەکە و یانەکانی تر دەبێت. بۆ نموونە، ئەگەر کشانەوەی یانەیەک ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێکی گەورەی تەلەفزیۆنی، ئەوا ئەو یانەیە بەرپرسیار دەبێت لە قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەو زیانە کە دەکرێت بگاتە سەدان ملیۆن یۆرۆی زیاتر بێت له‌ 400 ملیۆن یۆرۆ

بەپێی شیکارییەکانی دیفێنسا سێنترال، ئەم دۆخە هیچ نیگەرانییەکی بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست نەکردووە. فلۆرێنتینۆ پێرێز دەزانێت کە ئەو بەڵێننامانەی واژۆ کراون، وەک زنجیرێکی پۆڵایین وان و یانەکان ناتوانن بە ئاسانی خۆیانی لێ دەرباز بکەن.

سەرەڕای هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە مردنی سوپەرلیگ دەکەن، واقیعی یاسایی شتێکی تر دەڵێت پڕۆژەکە هێشتا زیندووە و کلیلی کردنەوە یان داخستنی دەرگاکەی تەنیا لە دەستی فلۆرێنتینۆ پێرێزدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button