Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

یانەیەکی ناوداری ئەوروپا گفتوگۆی لەگەڵ تێن هاخ دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ هەلێکی گەورەی راهێنەرایەتیکردنی بۆ هاتووەتەپێشەوە و گفتوگۆی لەگەڵدا کراوە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە سەرەتای سێپتەمبەری ئەمساڵ لەلالەیەن بایەر لیڤەرکۆزنەوە دوورخرایەوە، کە تەنها 2 یاریی فەرمی خۆی لە بوندێسلیگا لەگەڵ ئەو یانەیە بەسەربرد.

فەرمی؛ تێن هاخ لە راهێنەرایەتی لیڤەرکوزن دوورخرایەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە سەرچاوە هۆڵەندیەکانەوە، یانەی ئایاکس گفتوگۆی لەگەڵ تێن هاخ دەستپێکردووە. ئەو یانەیەی کە ناوبراو وەک راهێنەر لە ماوەی 2018-2022 لێیەوە تواناکانی خۆی پیشاندا و 5 نازناوی بۆ بردنەوە، پێش ئەزموونە شکستەخواردووەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

بە گەڕانەوەی بۆ ئایاکس، ئەرکی ئێریک هەروا ئاسان نابێت، بەوپێیەی ئێستا یانەکە بە خراپترین بارودۆخەکانی خۆیاندا گوزەردەکەن. لە خولی هۆڵەندی پلەی چوارەم. لە چامپیۆنزلیگیش دوای 4 هەفتە هیچ خاڵێکیان کۆنەکردووەتەوە و لە پلەی 36 کە کۆتایی ریزبەندییەکەیە نیشتوون. بەجۆرێک 14 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە و خاوەنی تەنها یەک گۆڵن لەو پاڵەوانێتیە.

Back to top button