Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

هۆکارێکی سەیر؛ کۆرینتیانس داوا لە مێمفیس دێپای دەکات ئەو هۆتێلەی تێیدایە جێیبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی کۆرینتیانسی بەڕازیلی بە هۆکارێکی سەیر داوا لە مێمفیس دێپای دەکات ئەو هۆتێلە جێبهێڵێت کە ئێستا تێیدا نیشتەجێیە.

دێپای ئەستێرەی هۆڵەندی دوای 13 ساڵ یاریکردن بۆ یانە ناودارەکانی ئەوروپا وەک ئایندهۆڤن، مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرەنجام لە سێپتەمبەری 2024 ئەو کیشوەرەی جێهێشت و پەیوەندی بە کۆرینتیانسی بەڕازیلیەوە کرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی UOL Esporteی بەرازیلی، یانەکە داوای لە دێپای کردووە هۆتێلەکەی ئێستای جێبهێڵێت و دانەیەکی هەرزانتر بدۆزێتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی تێچووی مانگانەی هۆتێلەکە 46 هەزار دۆلار لەسەر کۆرینتیانس دەکەوێت. جیا لەوەش، هەموو خەرجیەکانی دیکەی وەک خزمەتگوزاری نێو ژوور، پاککردنەوە، سەرپەرشتیاری ستافەکانی هۆتێل، چێشتلێنەری تایبەت، پاسەوانی تایبەت، ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕ و شۆفێرێکی تایبەت هەر لەسەر حیسابی یانە بەڕازیلیەکەیە.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە کۆرینتیانس پێیان وایە زۆر زەحمەتە بتوانن مێمفیس بەو داواکارییە راز بکەن، بەوپێیەی وەک خاڵێک لە گرێبەستەکەیدا جێگیرکراوە نایەوێت دەستبەرداریی ئەو خۆشگوزەرانیە بێت.

Back to top button