Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

نەهامەتییەکانی پاریس سانجێرمان قووڵتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان هەر ئەنجامی یارییەکەی لەدەست نەچوو، بەڵکوو دوو ئەستێرەی گرنگیشی لە جەنگەکەی نێو باخچەی شازادەکان بەرامبەر بایرن لەدەستدا کە ئەوانیش عوسمان دێمبێلی و ئەشرەف حەکیمی بوون هەر لە گێمی یەکەمی ئەو یارییە.

پی ئێس جی 1-2 بە میوانە ئەڵمانییەکەی دۆڕا، هەواڵی ناخۆشتر لەوەش چەند کاتژمێرێ بەر لە ئێستا بڵاوکرایەوە لەسەر جۆر و ئاستی پێکانی ئەستێرەکانی و ماوەی دوورکەوتنەوەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دێمبێلی لە ماسوولکەکانی پووزیدا تووشی پێکان بووە.

ئەستێترە فەڕەنسییەکە دوای دانیشاندنی، راستەوخۆی لە نێو یاریگا چووەدەرەوە بەرەو راڕەوی یاریزانان.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، براوەکەی باڵۆن دۆر بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە. بەوەش هەڵبژاردەی فەڕەنساش بێبەش دەبێت لە تواناکانی لە یارییەکانی داهاتوویان بەرامبەر ئۆکراینا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و ئازەربایجان یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026.

پاریس لە هێڵی بەرگریش حەکیمی هەر بە هەمان هۆکار لەدەستدەدات. بەڵام ئەمەیان ئاستی پێکانەکەی قورستر و ماوەی دوورکەوتنەوەشی زیاترە کە 6-8 هەفتە دەخایەنێت.

جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەشرەف حەکیمی راگەیەندرا

جیا لەوانەش، یانە فەڕەنسیەکە پێکانی نونۆ مێندێشی بەرگریکاری لای چەپی راگەیاند. ناوبراو لە ئەژنۆی چەپیدا دووچاری پێکان بووە و ناوبراو چەند هەفتەی داهاتوو لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبێت.


 

Back to top button