
یاریگا –
تیروپشکی خولی پلە دووی عێڕاق راکێشرا و یانەی سلێمانی وەک تاکە نوێنەری کوردستان بەشداری لە خولەکە دەکات.
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یانە بەشداربووەکان، چوارشەممە ( 5ـی نۆڤێمبەری 2025 ) تیروپشکی خولی پلە دووی عێڕاق راکێشرا، بۆ وەرزی نوێی خولەکە 20 یانە بەشداری دەکات و یانەکانیش بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکران.
کۆمەڵەی یەکەم ( سلێمانی ، دووز ، موارد مائیە ، ئەلڕەد ، نەفتی باکوور ، تیجارە ، سناعات حەربی ، سکەک ، خاڵس ، نەسڕی ئەنبار)
کۆمەڵەی دووەم ( ئەلخەزەڕ ، جەوهەرە ، ئەکەد ، کفل ، سەفوان ، تشرین ، نوعمانیە ، کوت ، سویرە ، زوبێر )
خولی پلە دووی عێڕاق بە دوو قۆناخ و یارییەکانی بەشێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدەچێت، خاوەن ریزبەندی یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ خولی پلە یەکی عێڕاق لە وەرزی داهاتوو، دووەمی هەر دوو کۆمەڵە یاریی بەرامبەر یەکتر دەکەن و براوەیان لە خولی پلە یەکی عێڕاق دەبێت بۆ وەرزی 2026 _ 2027
یارییەکانی خولی پلە دووی عێڕاق سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، سلێمانی کە تاکە یانەی کوردستانە لەم خولە بەشدارە لە یەکەم یارییدا لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی باکوور دەبێتەوە.



