Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

جەیمی کاراگێر: لە کاردانەوەی هاندەران بەرامبەر ئارنۆڵد تێدەگەم، ئەو فێڵی لێکردن

Yariga App

یاریگا –

جەیمی کاراگێر بە توندی رەخنەی لە پەیوەندی کردنی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بە ریال مەدرید گرت.

شەوی رابردوو ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە ئانفێڵد کاتێکی سەختی بەڕێکرد. لەلایەن هاندەرانی لیڤەرپوولەوە پێشوازییەکی باشی لێ نەکرا و چەندین هوتافیان لە دژ گووتەوە، ئەمەش نیشاندەری ئەوە بوو هێشتا لە رۆیشتنت تووڕەن.

کاراگێر کە تەواوی 17 ساڵی ژیانی وەرزشی لە لیڤەرپوول بەڕێ کرد، تێڕوانینێکی جیاوازی هەبووە. لەلێدوانێکیدا بۆ سی بی ئێس سپۆرت گوتی:

هاندەران بەرامبەر هەڵسوکەوتی توو بڕیاردەدەن چۆن رەفتارت لەگەڵدا بکەن، هۆکاری ئەوەی بەرامبر ترێنت کرا، لەبەر ئەوەیە کە ئەو بۆ ماوەی 20 ساڵ رۆڵی (من هاندەرم)ی لە یاریگادا گێڕابوو. هاندەرانی راستەقینە بڕیار نییە کە گرێبەستەکانیان تەواو بوو و بچن بۆ ریال مەدرید یاری بکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئارنۆڵد گەنجە و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، بە شێوەیەک نواندنی کرد کە لیڤەرپوول تاکە تیپە لە ژیانیدا و دەیەوێت لێرەدا کاپتن بێت و ببێتە ئەفسانە، ئەگەر ئەوە راست بووایە، لەکاتێکدا تیپەکەت نازناوی بردووتەوە جێت نەدەهێست و پەیوەندیت بە یانەیەک نەدەکرد کە دووجار لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لێی بردوویەتەوە. بەتەواوی لە هەستی هاندەران تێدەگەم و وادەزانن ە ئەم چەند ساڵە فریو دراون.

دوێنێشەو لە کاتی گەڕانەوەی ئارنۆڵد بۆ ئانفیڵد هاندەران بەردەوام درووشمیان لە دژ دەگووتەوە و کەشێکی قورسیان بۆ بەرگریکارەکەی ریال مەدرید درووست کردبوو و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button