Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی كڵەب بروج V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بەردەوامە و ئەمشەو كڵەب بروج لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان كڵەب بروج لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كڵەب بروجی بەلجیكی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا لە كۆی سێ یاریی یەک یاریی بەرامبەر مۆناكۆ بردووەتەوە و دوو یارییەكەی دیكە بەرامبەر ئاتاڵانتا و بایرن میونشن دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی 24 چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا یاریی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نیوكاسڵی بردەوە و یاریی دووەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە پاریس دۆڕا و سێیەم یاریی بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئۆڵیمپیاكۆسی بردەوە.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كڵەب بروج بە بێ بۆرن مێیەر، لۆدۆڤیت رێس و سیمۆن میگنۆلێت رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بارسێلۆناش بە بێ خوان گارسیا، رافینیا، پێدری، تێر شتیگن و گاڤی رووبەڕووی كڵەب بروج دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كڵەب بروج

جاكەرس

سابی، ئۆردۆنێز، میچێل، سێیس

ستانكۆڤیچ

فۆربس، ئاودۆر، ڤانێكن، زۆلیس

ترێسۆڵدی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، مارتن

دی یۆنگ، كاسادۆ

لامین یامال، فێرمین، راشفۆرد

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button