Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەكی ئیتاڵی راهێنەرەكەی دوورخستەوە

دوای تەنیا 10 هەفتە

Yariga App

یاریگا –

یانیە فیۆرێنتینای ئیتاڵی ستێفانۆ پیۆلی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

هەژماری فەرمی فیۆرێنتینا لە پلاتفۆرمی ئێكس دوورخستنەوەی پیۆلی ئیتاڵی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی راگەیاند.

ستێفانۆ پیۆلی لە هاوینی ئەمساڵدالە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی نەسڕ، وەک راهێنەری فیۆرێنتینا دەستنیشانكرا.

پیۆلی لەگەڵ فیۆرێنتینا تەنیا 14 یاریی وەک راهێنەر كرد و لە 4 یاریی براوە بوون 4 یارییش یەكسان بوون و 6 یاریی تووشی شكست هاتن.

فیۆرێنتینا لەم وەرزەی سێریا ئەی لە كۆی 10یاریی هیچ یارییەكیان نەبردووەتەوە و چوار یاریی یەكسان بوون و شەش یارییش دۆڕاون. بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی خولەكە دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button