Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

جێرارد بە پێشبینه‌كه‌ی ئاگری لە یارییەکەی ئانفێڵد بەردا

گەمژانەیە داوای دەرکردنی ڕاهێنەر دەکەن

Yariga App

یاریگا –

شستیڤن جیراردی ئەفسانەی لیڤەرپوڵ، بە متمانەیەکی زۆرەوە باس لە یاریی داهاتووی نێوان لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەکات و پێشبینییەکی چاوەڕواننەکراو دەکات.

سەرەڕای ئەم دۆخە خراپەی لیڤەرپوڵ، ستیڤن جیراردی ئەفسانەی باوەڕی تەواوی هەیە کە ڕێدز دەتوانێت بردنەوە لە به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بەدەست بهێنێت.

له‌كه‌ناڵی TNT  له‌گه‌ڵ ستیڤن جیرارد ئه‌فسانه‌ی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد و  پرسیاری دەربارەی دۆخە قورسەکەی لیڤەرپوڵی لێکرا  جیرارد بە گەشبینییەوە وەڵامی دایەوە و دوای ئەوەی داواکاریی دەرکردنی ئارنێ سلۆتی ڕاهێنەری بە “گەمژانە” وەسف کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دەتوانێت لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ هەموو شتێک پێچەوانە بکاتەوە. جیرارد گوتی،

چاوەڕێ دەکرێت سڵۆت لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.”


ئەمە یەکەمجار نییە جیرارد هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید توڕه‌ ده‌كات، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، زۆر بە توندی ڕەخنەی لە ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد گرت بەهۆی ئەوەی مێرسیسایدی بەجێهێشت و پەیوەندیی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد.

پێشتر جیرارد لە پۆدکاستێکدا لەگەڵ ڕیۆ فێردیناند رایگه‌یاندبوو،

“ئەگەر من درێسی لیڤەرپوڵم لەبەردا بووایە، بیرم دەکردەوە تۆ چیدەکەیت؟ تۆ لە یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپایت، نازناو دەبەیتەوە کە من هێشتا خەونی پێوە دەبینم. تۆ یەکێکیت لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکە، هاندەران عاشقتن. تۆ چیدەکەیت؟”

جیڕارد ده‌ڵێت، دوورخستنه‌وه‌ی ئارنێ سڵۆت كارێكی گه‌مژانه‌یه‌ ئه‌و وه‌رزی رابدروو نازناوی پڕێمه‌رلیگی بۆ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، ناكرێت دوای چه‌ند شكستێك بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی بكرێته‌وه‌.

یاریزانه‌كه‌ی پێشووی لیڤه‌روپوول له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ گوتی، ئارنێ سڵۆت ده‌توانێت له‌ ریال مه‌درید بباته‌وه‌ متمانه‌ی ته‌واوم به‌ لیڤه‌رپوول راهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌.

سبه‌ی كاتژمێر 11:00 له‌ یاریگای ئانفێڵد لیڤه‌رپوول پێشوازی له‌ ریال مه‌درید ده‌كات ئه‌م یارییه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ووروپایه‌.

ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ دووشەممە دوا مەشقی خۆی لە ڤاڵدیبیباس ده‌كات و دوانیوەڕۆ گەشت دەکات بۆ ئینگلتەرا. بڕیارە ئالۆنسۆی ڕاهێنەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لیڤەرپوڵ ئامادە بێت و باسی گرنگیی یارییەکە بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button