
یاریگا –
موحەمەد سەڵاح رۆژووی گۆڵکردنی شکاند و بە هەژاندنی تۆڕی ئاستۆن ڤیلا گەڕایەوەسەر پیشە هەمیشەییەکەی وەزەکانی رابردووی. هاوکات گۆڵەکەی تۆمارێکی مێژوویی لەگەڵدابوو.
لە میانی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی ئینگلیزی، لیڤەرپوولی زامدار لەنێو یاریگای ئانفیڵد میوانداریی ئاستۆن ڤیلای کرد. یانەی خاوەن ماڵ لە خولەکی 1+45 لەرێگەی ئەستێرە میسڕیەکەوە یەکەمین گۆڵی خۆی و یانەکەی و چوارەمینی ئەم وەرزەی تۆمارکرد.
بەو گۆڵە، سەڵاح بەفەرمی بە بەشداریکردن لە گۆڵ ئەسێست لەگەڵ تەنها یەک یانەی پرێمەرلیگ، ژمارەکەی گەیاندە 276 و بەفەرمی لەگەڵ وەین روونی ئەفسانەی ئینگلیزی و مانچێستەر یونایتد یەکسانبووەوە.
سەڵاح تا ئێستا لەگەڵ رێدز 188 گۆڵ و 88 ئەسێستی کردووە. روونی بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە 183 گۆڵ و 93 ئەسێستی هەبوو.
هاوکات هەر بە درێسی لیڤەرپوولەوە، هێرشبەرە میسڕیەکە کۆی گۆڵەکان لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان گەیاندە 250 گۆڵ و ئێستا لە ڕیزبەندی سێیەمی یانەکە دێت لەو ئامارەدا.
Mo Salah 🤝 Wayne Rooney
The most goal involvements for a single club in Premier League history! pic.twitter.com/PQm6MLRCcI
— Premier League USA (@PLinUSA) November 1, 2025